ئەمڕۆ مارک ساڤایا، نێردراوی دۆناڵد ترەمپ بۆ عێراق، لە کۆشکی سپی کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ هەر یەکە لە: پیت هیگسێت وەزیری جەنگی ئەمریکا و سێباستیان گۆرکا بەڕێوەبەری کاروباری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر باسیان لەو سەردانە کرد کە بڕیارە بۆ عێراق ئەنجامی بدات.
ساڤایا لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت: “رێککەوتین لەسەر ئەوەی ئەو بابەتانەی گفتوگۆیان لەسەر کراوە، لە میانی سەردانە چاوەڕوانکراوەکەمدا بۆ عێراق کاریان لەسەر بکرێت، لەوێش پەیوەندی بە بڕیارەبەدەستە گونجاوەکانەوە دەکەم بۆ رووبەڕووبوونەوەی بارودۆخی مەیدانی، لەپێناو بەرژەوەندی گەلی عێراقدا.”
پێشتر ساڤایا ڕایگەیاندبوو کە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا و نووسینگەی کۆنترۆڵکردنی سەرمایە بیانییەکان (OFAC)، پێداچوونەوەیەکی گشتگیر بۆ پارەدان و مامەڵە داراییە گوماناوییەکان لە عێراقدا دەکەن، جگە لە تاوتێکردنی ئەو سزایانەی کە بڕیارە ئەو تۆڕانە بکەنە ئامانج کە زیان بە دەسپاکیی دارایی دەگەیەنن و دارایی بۆ چالاکییە تیرۆریستییەکان دابین دەکەن.

