zagros news agency

پرسەنامەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

بۆ ماڵباتی خوالێخۆشبوو (ئەسکەندەر مەحموود ئەحمەد)

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی، هەڤاڵی خوالێخۆشبوو(ئەسکەندەر مەحموود ئەحمەد)مان بیست، بە دڵگرانییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی هێژا و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە و لە کۆستی دیکە بە دوور بن.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
۱۹ی کانوونی دووەمی۲۰۲٦

هەواڵی پەیوەندیدار

یەکەم حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە میسان تۆمار کرا

سەڵاح

کارەکانى نۆژەنکردنەوەى مۆنۆمێنتی شەهیدان تەواو بوو و بەم نزیکانە دەکرێتەوە

یاسین

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

سەڵاح