به‌رپرسی میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركووك پێی وایه ده‌بێت به‌ته‌واوی كۆنترۆڵی سنووری عێراق و سوریا بكرێت، چونكه مه‌ترسی تیرۆر له‌و سنوورانه زۆره و ده‌بێت رێگری بكرێت له‌هه‌ر جۆره جوڵه‌یه‌كی نائاسایی.
شه‌رو ئاڵۆزییه‌كانی سوریا به‌تایبه‌ت له رۆژئاوای كوردستان مه‌ترسی له‌سه‌ر سنووری عێراقیش دروستكردووه به‌تایبه‌ت كه‌مپی ئاواره‌كانی داعش كه ترس هه‌یه كه‌مپه‌كه ببێته هۆی ئاگری جه‌نگ له ناوچه‌كه ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئازادبوونی هه‌زاران خانه‌واده‌ی چه‌كدارانی داعشه كه زه‌مینه‌ی چه‌كهه‌ڵگرتن و توندوتیژی له ئارادایه، نووری حه‌مه‌عه‌لی، له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی زاگرۆس گوتی:”ئێمه ترسمان هه‌یه له ئازاد بوونی داعشه‌كانی ناو كه‌مپه‌كانی سووریا چونكه زه‌مینه‌ی جێگیربوون و به‌هێز بونیان له ناوچه‌كه له ئارادایه، به‌تایبه‌ت له سنووری ماده‌ی 140 وه‌ك شه‌نگال و زوومار و ره‌بیعه”.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: ده‌بێت ئاماده‌كاری بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی رێگا نه‌درێت جارێكی دیكه داعش له‌و ناوچانه بێته‌وه مه‌یدان و مه‌ترسی له‌سه‌ر ناوچه‌كه دروست بكات.

