پارێزه‌رێك ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئەم سەردانەی سه‌رۆك بارزانی بۆ ئیتالیا كۆبوونه‌وه له‌گه‌ل پاپالیۆی 14 لە کاتێکدایە کە ناوچەکە گۆڕانکاری بەخۆیەوە بینی، ئامادەیی سەرۆک بارزانی لە ناوەەندە بڕیاربەدەستەکانی ئەوروپا، جەختکردنەوەیە لەسەر ئەوەی کە هەرێمی کوردستان هەمیشە بەشێکە لە چارەسەر و پایەیەکی جێگیری ئاشتییە. ئەمە نیشانەی تێگەیشتنی قووڵی سەرۆکە بۆ هاوکێشە نێودەوڵەتییەکان، ده‌شڵیت: “سەرۆک بارزانی بۆ قۆناغی نوێی سیاسیش لە عێراق، ئامۆژگاری و دیدگاکانی دەبنە هەوێنی چارەسەری کێشە کەڵەکەبووەکان و گەڕانەوە بۆ دەستور و چارەسەرکردنی گرژییەکان لەسەر بنەمای هاوبەشی و هاوسەنگی و سازان”.
كارزان هه‌ناره‌یی، بۆ زاگرۆس گوتی: “لە کاتێکدا هێرشەکان بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان چڕبوونەوە، سەرۆک بارزانی وەک قەڵایەکی نەتەوەیی، لە ڕێگەی دیپلۆماسییەتێکی ژیرانە و خەمخۆرانەوە، ڕێگری لە شکاندنی ئیرادەی گەلێک دەکات. و جیهان ئیستا گوێ له‌سه‌رۆك بارزانی ده‌گرێت چونكه نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی كوردستان ده‌كات و دانایانه‌و حه‌كیمانه كارده‌كات بۆ پرسی كورد به‌رێگای ئاشتیانه”.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: تەوژمە دیپلۆماسییە فراوانەکەی سەرۆک بارزانی، هەڵمەتێکی نێودەوڵەتیی کاریگەرە بۆ ڕێگرتن لە کارەساتێکی مرۆیی و نەتەوەیی لە ڕۆژئاوای کوردستان. و ئیستا له ئاستی لوتكه‌ی جیهان پشتیوانی له دۆزی ره‌وای گه‌لی كوردستان ده‌كرێت چونكه سه‌رۆك بارزانی رابه‌رایه‌تی ئه‌و هه‌وله‌ده‌كات و سەردان و پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی سەرۆک بارزانی لەگەڵ ناوەندە بڕیاربەدەستەکانی جیهان، لە ڤاتیکان و دیدار لەگەڵ پاپا وەک سیمبولی ئاشتیی جیهانی هه‌ولی به‌هێزن بۆ پاراستنی خه‌ڵكی كوردستانی رۆژئاوا بێگومان ئەگەر کاریگەری، پێگە و پەیوەندییە بەهێزەکانی سەرۆک بارزانی نەبوایە، ئەگەری هەبوو گەلەکەمان لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕووبەڕووی مەترسیی گەورەتر ببێتەوە.

