zagros news agency

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مه‌زڵووم عه‌بدى كۆبووه‌وه‌

 

پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2026/1/22 بەڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له‌ به‌ڕێز مه‌زڵووم عه‌بدى، فه‌رمانده‌ى هێزه‌کانی سووریای دیموکرات (HSD) و شاندێكى ياوه‌رى كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌کدا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سووريا تاوتوێ كران. سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى جەختی لە به‌رده‌واميى هه‌وڵ و په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌موو لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كان بۆ به‌رده‌وامیی ئاگربه‌ست و ڕاگرتنى گرژييه‌كان و ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێی گفتوگۆ له‌نێوان هه‌سه‌ده‌ و دیمه‌شقدا کرده‌وه‌. هه‌روه‌ها گرنگيى دابینکردن و پاراستنى مافه‌كانى كورد و ته‌واوى پێكهاته‌كانى له‌ سووريایه‌کی یه‌کگرتوودا دووپات كرده‌وه‌.

لاى خۆيه‌وه‌ به‌ڕێز مه‌زڵووم عه‌بدى، وێڕای خستنه‌ڕووی دوایین پێشهاته‌کانی دۆخه‌که‌، سوپاس و پێزانينى بۆ ڕۆڵ و پشتگيريى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و هه‌رێمی کوردستان و هه‌وڵه‌كانیان بۆ هێوركردنه‌وه‌ى دۆخه‌كه‌ و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر ئاماده‌یی و خواستیان بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئاشتییانه‌ی کێشه‌کان له‌سه‌ر بنه‌مای دابینکردنی مافه‌کانی گه‌لی کورد له‌ سووريایه‌كى يه‌كگرتوودا دووپات کرده‌وه‌.

مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌کانی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش و کاریگه‌رییان به‌سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیریی سووریا و ناوچه‌که‌ به‌گشتی، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

عێراق هێزێكی زۆری لە دەوروبەری بنكەی عه‌ین ئەسەدی سوپای ئەمریكا بڵاوه‌ پێكرد

سەڵاح

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق دەکات

دڵشاد

دوو كه‌سی سووری به‌تۆمه‌تی هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی ئافره‌تان ده‌ستگیركران

یاسین