zagros news agency

عارف رووشدی بۆ زاگرۆس: سه‌رۆك بارزانی وه‌ك ڕابه‌ری كوردان له‌هه‌وڵی به‌رده‌وامه‌دایه‌ بۆ پرسی رۆژئاوای كوردستان

 

راویژكاری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ رۆلی سه‌رۆك بارزانی زۆر گرنگه‌ له‌ پاراستنی رۆژئاوای كوردستان و به‌رده‌وامه‌ له‌ هه‌ول و تێكۆشان بۆ پارێزگاری له‌ ناسنامه‌ی كورد.

عارف رووشدی، بۆ زاگرۆس گوتی: “بە درێژایی مێژوو ، سەڵمێنراوە بە هۆکاری ناسنامەی نەتەوەییەوە ، ڕووبەڕووی چەوساندنەوەو پێشێلکاری نامرۆڤانە بوینەتەوە، لە لایەن داگیرکەرانەوە ، واتە پرسيکی نەتەوەیی و نیشتیمانیمان هەیە نەک کۆمەڵایەتی ، بۆیە دەبێ تەنها لە ژێر چەتری ئاڵای کوردستان و بیری پیروزی کوردایەتی برەو بەخەبات بدەین ، لێرەدا رەوانییە لایەنی سیاسی هەبێت هێشتا بە دروشمی ( کۆمەڵگەی دیموکراتیک و برایەتی گەلان) کە لە بیرکردنەوەیەکی خەیاڵی زیاتر نییە، بیانو بداتە دەست داگیرکەران و ناحەزانی گەلەکەمان ، بەردەوامی بدرێت بە داپلۆسین و کوشت و کۆشتاری کوردان ، هەر وەک ئێستا لە کوردستانی ڕوژئاڤا جێبەجێدەکرێت .

ئه‌وه‌شی خسته‌روو: لە کاتێکدا جەنابی سەرۆک بارزانی وەک ڕابەرێکی نەتەوەیی و حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بە پشتیوانی تەوژمی کوردانەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ، لە هەوڵێکی بێ وچاندان لە پێناوی بەهاناوەچون و کەمکردنەنەوەی نەهامەتییەکانی گەلەکەمان لە ڕوژئاڤا ، شان بەشانی برەودان بە هەوڵە دیبلوماسییەکانیان ، بۆ ئەوەی ئاگربەستەکە جێگیربکرێت و بتوانرێت بە شێوەیەکی ئاشتیانە پرسی گەلەکەمان لە چوارچێوەی رێککەوتنێکی شکومەندانە بەرەو چارەسەرێکی گونجاو ببرێت .

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە ئەنجوومەنی پشتیوانیی پارێزگای هەڵەبجە دەكات

یاسین

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق چەند بڕیارێکی لەسەر یارییەکەی عێراقدا

یاسین

تەمویلی مووچەی مانگی تەمووز  خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی.

سەڵاح