zagros news agency

پارێزگارى هەولێر، کەمپینى ” هەولێر ” بۆ یارمەتیدانی خوشک و برایانمان لە رۆژئاوای کوردستانی بەسەرکردەوە

 

ئەمشەو شەممە رێکەوتی 24.1.2026 ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە بەردەم پارکى شانەدەر، کەمپینى ” هەولێر ” بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوكاری و یارمەتیدانی خوشک و برایانمان لە رۆژئاوای کوردستانی بەسەركردەوە ….

پارێزگاری هەولێر، وێرای دەستخۆشی و ماندوونەبوون، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەو رۆحیەتە بەرزەی خێرخوازان، کە گەورەو بچووک و هەژارو دەوڵەمەند بەیەکەوە روو دەکەنە پارکی شانەدەرو ئەوەی هەیانە بە دڵخۆشیەوە دەیبەخشنە براو خوشکانیان لە رۆژئاوا …
پارێزگاری هەولێر ، داوای کرد لە پێناو شکۆی کوردانی رۆژئاوا، با هەموومان ببەخشین، چونکە بەخشین مۆراڵێکی ئینسانی گشتیە، ئەرکی نەتەوەیی و وەزیفەی هەموو تاکێکە، بەخشین، ڕۆڵی چاکەخوازی خۆتانە، سەلماندنی مرۆڤبوونتانە، بەبەخشین هەست دەکەی هەمیشە لەلوتکەی بەرپرسیایەتی دای و کەس دەستی ناگات بە لوتکەی سەربەرزیت ، خەڵکی هەەلێریش لە هەموو سەردەمە مێژووییەکان، وەک قوتابخانەیەک بوونە بۆ گوتنەوەی وانەکانی بەخشین …

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمیسیۆن سێ سیستەمی چاودێری دیاری دەکات بۆ دڵنیابوون لە شەفافییەتی هەڵبژاردنەکان

یاسین

به‌په‌له‌..ئه‌مشه‌و كه‌س و كاری كوژراوانی لاله‌زار له‌به‌رده‌م مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی خۆپیشاندان ده‌كه‌ن

یاسین

پرسەنامەیەک لە بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی

یاسین