zagros news agency

لە هەولێر … قەڵغانی ڕێزلێنان پێشکەش بە خانەوادەی شەهید هوجام سورچی كرا

 

ئێوارەی ئەمرۆ یەكشەممە 2026.1.25، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پاریزگاری هەولێر و زانا مەلاخالید، بەرپرسی لقی2 ی پارتی و خانەوادە و منداڵەکانی شەهید و ژمارەیەكی تر لە بەرپرسانی ئیداری، ڕێکخراوی ئامێزی ئۆتیزم بۆ هۆشیاری و هاوکاری، بە بۆنەی 11 ساڵەی شەهیدکردنی ( شەهید هوجام سورچی ) لە سەنتەری کۆمەڵایەتی خانەنشینانی هەولێر، ڕێورەسمێكی رێزلێنانی بۆ خانەوادەی شەهید ڕێکخست.

لە ڕێورەسمەكەدا، پارێزگاری هەولێر وێڕای دەستخۆشی لە ڕێکخراوی ناوبراو بۆ ئەنجامدانی ڕێورەسمەکە، هەوڵ و چالاکیەکانی ڕێکخراوی ناوبراوی بۆ هۆشیاری و هاوکاری گەیاندن بە منداڵانی ئۆتیزم بەرزنرخاند و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.

لەكۆتایشدا، لەلایەن پارێزگاری هەولێر و بەرپرسی لقی2 قەڵغانی ڕێزلێنان پێشکەش بە خانەوادەی شەهید هوجام سورچی کرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاگاداریەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێرەوە

دڵشاد

خولی ئیتاڵیا.. ناپۆلی شکستی بە گۆرگەکانی ڕۆما هێنا و لە پێشەنگە

یاسین

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ئاگاداری قوتابیانی پۆلی نۆی بنه‌ڕه‌تی ده‌كاته‌وه‌

سەڵاح