zagros news agency

ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ سووریا

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، 26ی كانوونی دوومی 2026 پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەنێوان سەرۆك مەسعود بارزانی و بەڕێز تۆم باراك نێردەی تایبەتی سەرۆك ترامپ بۆ كاروباری سووریا ئەنجام درا.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا بارودۆخ و دوایین پێشهاتەكانی ناوچەکە بە گشتی و سووریا بە تایبەتی تاوتوێ كرا و هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەردەوامی و پاراستنی ئەو ئاگربەستە كردەوە كە لەنێوان هەسەدە و هێزەكانی حكوومەتی سووریا لەئارادایە. هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر گرنگیی بابەتی گەیاندنی هاوكارییە مرۆییەكان بۆ ڕۆژئاوا و بە تایبەت كۆبانێ و دڵنیابوونەوە لە بەردەوامیی گەیاندنی ئەو هاوكارییانە.
..

هەواڵی پەیوەندیدار

زانیاری نوێ لەسەر مووچە کاتی هاتنی دەخرێتەروو

دڵشاد

سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە عەلی ئەلزەیدی دەکات

یاسین

دوو كەس بەزۆر مەڕێک لە شوانێک وەردەگرن و ڤیدیۆشی پێدەكەن، كە بڵێ، زەكاتە و پێیان دەدات

سەڵاح