zagros news agency

جاکۆب ئێلۆردی؛ ئەستێرە نوێیەکەی ئوسترالیا بەرەو ڕۆڵی جەیمس بۆند

دوای ئەوەی دانیال کرەیگ بە فەرمی وازهێنانی خۆی لە کارەکتەری سیخوڕی بەناوبانگ “جیمس بۆند” ڕاگەیاند، جیهانی سینەما بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی جێگرەوەیەک دەکات.

 

ئێستا ناوی جاکۆب ئێلۆردی، ئەکتەری تەمەن ٢٨ ساڵی ئوسترالی، وەک یەکێک لە بەهێزترین بەربژێرەکان دەهێنرێت. ئەم پێشبینییانە دوای ئەوە هاتن کە ئێلۆردی بەهۆی ڕۆڵی سەرنجڕاکێشی لە فیلمی “فرانکێنشتاین” بە دەرهێنانی گیلێرمۆ دێل تۆرۆ، کاندیدی خەڵاتی ئۆسکار کرا.

 

کۆمپانیای “Paddy Power” کە تایبەتە بە گرەوکردن، ناوی ئێلۆردی لە پێشەنگی ئەو لیستانە داناوە کە چانسی وەرگرتنی ئەم ڕۆڵە مێژووییەیان هەیە.

 

شارەزایان پێیان وایە ئێلۆردی هەموو تایبەتمەندییەکانی جیمس بۆندی تێدایە؛ باڵایەکی بەرز، ڕوخسارێکی سەرنجڕاکێش و ئامادەییەکی تەمومژاوی. ئەگەر جاکۆب ئەم ڕۆڵە وەربگرێت، دەبێتە دووەم ئەکتەری ئوسترالی کە مێژوودا کارەکتەری ٠٠٧ بەرجەستە بکات، دوای جۆرج لازینبی کە لە ساڵی ١٩٦٩دا ئەو ڕۆڵەی بینی. هەروەها دەنگۆی ئەوە هەیە کە کۆبوونەوەیەک لە نێوان ئەو و دەرهێنەر دینیس ڤیلنۆڤ ڕووبدات، کە پێشبینی دەکرێت دەرهێنەری فیلمە نوێیەکە بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

دادگاییکردنی نیک راینەر؛ تراژیدیایەکی خێزانی لە هۆڵیوود

ART

نێتفلێکس: لە 10 ساڵدا 135 ملیار دۆلارمان لە فیلم و زنجیرەدا خەرج کردووە

ART

دیدی کۆمبس لە دوو تۆمەتدا بە تاوانبار ناسێندرا و چاوەڕێی سزای زیندانیکردنە

ART