دیار مه‌لا خدر بۆ زاگرۆس: خه‌ڵكی رۆژئاوا پێزانینی زۆریان بۆ سه‌رۆك بارزانی و ده‌زگای خێروازی بارزانی هه‌یه.. 165 بارهه‌ڵگری ترێله گه‌یشتۆتە قامشلۆ
گەیشتنی هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئامانجی سەرەکیمانە.
یەکێک لە سەرپەرشتیارانی تیمی دەزگای خێرخوازی بارزانی لە قامشلۆ باس له هاوكاریه‌كانیان بۆ لێقەوماوانی رۆژئاوا ده‌كات لە شاره‌كه و ئاماژه به‌وه ده‌كات كه به‌رده‌وامن له خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی لێقه‌وماوان لە رۆژائاوای كوردستان.
دیار مه‌لا خدر، بۆ (زاگرۆس) گوتی: “دوای رووداوه‌كانی رۆژئاوای كوردستان له‌سه‌ر فه‌رمانی رێزدار جەنابی سه‌رۆك بارزانی، راسته‌وخۆ و به‌په‌له ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی تیمێكی 150 كه‌سی پێكهێنا و به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌رێز مو‌سا ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی ده‌زگا له رۆژی سێ شه‌مه‌ی رابردوو به‌رێكه‌وتین ماوه‌ی ٨رۆژه له شاری قامشلۆین و به‌رده‌وامین لە گه‌یاندنی هاوكاریه‌كانمان بۆ رۆژئاوا.
له‌باره‌ی جۆری هاوكاریه‌كانه‌وه ئه‌وه‌ی خسته‌روو: هاوكاریه‌كان جۆراوجۆرن وەک( سەبەتەی خۆراک، سه‌به‌ته‌ی ته‌ندروستی، پێداویستی ناوماڵ، تەباخ و قاپ و قاچاخ، به‌تانی دۆشه‌ك، جل و بەرگ، شیری منداڵ، سووتەمەنی و سۆپا، هەروەها ئامادەکردنی ژه‌مه‌خواردنی گەرم كه دوای گه‌یشتیمان بۆ قامشلۆ تیمێكمان ئاماده‌كرد بۆ دابه‌شكردنی خۆراكی گه‌رم و هه‌رسێ ژه‌م پێیان ده‌درێت، به‌تایبه‌ت ئاواره‌كانی ناو قوتابخانه‌كان، جگه له‌مانه تیمێكی گه‌وره‌ی ته‌ندروستیمان له‌گه‌ڵدایه كه نزیكه‌ی 10 ئۆتۆمێبل و ئه‌مبڵاس به ته‌واوی پێداویستی پزیشیكییه‌وه و ته‌واوی پێداویستییه پزیشیكه‌كانیان هه‌یه.کە رۆژانە لە شار‌و شارۆچکەکان هاوکاریی و پێداویستی پێشکەش بە کەسانی نەخۆش دەکەن تا ئەمرۆش 2,749 كه س چارەسەریی و هاوکاری پزیشکی پێشکەشکراوە.
راشی گه‌یاند: تا ئه‌مرۆ ٢٧مانگ نزیكه‌ی 9,330ژه‌مه خۆراك دابەشکراوە و پرۆسه‌كه به‌رده‌وامه، سەبارەت بە سوته‌مه‌نیش دوای ئه‌وه‌ی رێزدار جەنابی مه‌سروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بریاری دا به ناردنی سوته‌مه‌نی له‌رێگای ده‌زگای خێرخوازی بارزانییه‌وه،. تا ئێستا 145,177 لیتر سووتەمەنی دابەشکراوەو بەردەوامین.
سەباەەت بە کۆی گشتی بارهەڵگرەکان، دیار مه‌لا خدر ئه‌وه‌ی خسته‌روو: تا ئه‌مرۆ ٢٧ی١ 165 بارهه‌ڵگری ترێله گه‌یشتۆتە ئۆفیسی سه‌ره‌كی ده‌زگا له شاری قامشلۆ پێكهاتوون له كه‌لوپه‌لی خۆراك و ناخۆراكی سوپاس بۆ خوا ئه‌و هاوكاراینه به‌رده‌وامن .
ده‌شڵیت: 57,955 كه‌س له‌ماوه‌ی ئه‌و 8رۆژه سودمه‌ند بووه له‌هاوكارییکانی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی سه‌باره‌ت به‌شوێنی دابه‌شكردنه‌كان جگه له‌شاری قامشلۆ كه زۆرتبین ئاواره‌ی لێیه، هەروەها تیمەکانمان لە هەریرک لە شارەکانی( عامودا و گركێله‌گێ و درباسییه و تربێسیێ و دێرک و چل ئاغا)و چه‌ندین شوێنی دیكه كه به‌رده‌وام و رۆژانەهاوكاری ده‌گه‌یه‌نین بۆ ئاواره‌كانی ئه‌و شارۆچكانه.
سه‌باره‌ت بەچونمان بۆ شاری كۆبانیش ئەوە ئامانجی سه‌ره‌كیمانه چونكه ئه‌و خه‌ڵكه پێویستیان به بەهاناوەچوون و هاوکارییەکانی ده‌زگای خێروازی بارزانی هه‌یه به‌تایبه‌ت سوته‌مه‌نی و خۆراك و هه‌ركاتیك ده‌رفه‌ت ره‌خسا راسته‌وخۆ هاوكاری ده‌گه‌یه‌نینه ئه‌وێ.
له‌باره‌ی ئاستی پێشوازی خه‌ڵك له تیمه‌كان ناوبراو ئه‌وه‌ی خسته‌روو: وه‌ك له كه‌ناڵه‌كان په‌خشكرا ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری هه‌بوو، له‌كاتی گه‌یشتیمان بۆ رۆژئاوا له‌سنووره‌كان تا قامشلۆ پێشوازی گه‌رممان لێكرا به‌ژن و ماڵ و منداڵه‌وه له‌پێشوازیمان بوون به ئاڵای كوردستان و وێنەی جەنابی سه‌رۆك بارزانییه‌وه به‌پیریمانه‌وه هاتن ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری هه‌بووه خه‌ڵكی رۆژئاوا بەگشتی و شاری قامشلۆ بە تایبەتی پێزانینی زۆریان بۆ جەنابی سه‌رۆك بارزانی و ده‌زگای خێروازی بارزانی هه‌یه کە ئه‌مه كاریگه‌ری ئه‌رێنی زۆی كردوه‌ته‌وه سه‌ر خه‌لكه‌كه و خه‌ڵك به چاوی رێز و سوپاسەوە ده‌رواننه كاره‌كانی ده‌زگا.

