zagros news agency

هەسەدە و حکومەتی سوریا گەیشتنە رێککەوتن

هێزەکانی هەسەدە و حکومەتی سوریا گەیشتنە رێککەوتن و بەگوێرەی رێککەوتنەکە. هێزەکانی هەردوولا تێکەڵ دەکرێن، هەروەها سەرجەم کێڵگە نەوتییەکان ڕادەستی حکوومەتی ناوەندی دەکرێنەوە و هێزەکانی هەسەدە دەخرێنە سەر میلاکی وەزارەتی بەرگری.

میدیاکانی سووریا بڵاویانکردەوە، حکوومەتی دیمەشق و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) گەیشتوونەتە تێگەیشتنێکی هەمەلایەنە بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە کردەوە سەربازییەکان و داڕشتنی نەخشەڕێگەیەک بۆ تێکەڵکردنی هێزەکان لەناو دامەزراوەکانی دەوڵەتدا. ئەم هەنگاوە دوای کۆبوونەوەیەکی ئاستبەرز لە دیمەشق دێت کە بە ئامادەبوونی مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە بەڕێوەچوو.

بەپێی هەواڵێکی کەناڵی “تەلەڤزیۆنی سووریا”، ڕێککەوتنی ئاگربەستی نێوان سووریا و شەرڤانان تا 8ـی شووبات درێژ کرایەوە.

لە بڕگەیەکی تری ڕێککەوتنەکەدا هاتووە، هێزەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی سووریا لەناو شارەکانی حەسەکە و قامیشلۆ و ناوچە زیندووەکانی دیکە جێگیر دەبن بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوخۆ، لە بەرامبەردا هێزەکانی هەسەدە لە گوند و شوێنەکانی ئێستای خۆیاندا دەمێننەوە. هەروەها هەردوولا ڕێککەوتوون لەسەر دەستپێکردنی پرۆسەی تێکەڵکردنی شەڕڤانانی هەسەدە لەناو دامەزراوە فەرمییەکانی سووریادا، کە بڕیارە وردەکاری و خشتەی کاتیی ئەم پرۆسەیە لە چوارچێوەی سیاسیی داهاتوودا ڕابگەیەنرێت.

بەپێی ناوەڕۆکی ئەو ڕێککەوتنە، سەرجەم کێڵگە نەوتییەکان ڕادەستی حکوومەتی ناوەندی دەکرێنەوە و هێزەکانی هەسەدە دەخرێنە سەر میلاکی وەزارەتی بەرگری. هاوکات بڕیار دراوە دامەزراوەکانی دەوڵەت بگەڕێنەوە بۆ پارێزگاکانی ڕۆژهەڵات و باکووری ڕۆژهەڵات بە مەبەستی فراوانکردنی دەسەڵاتی کارگێڕیی دیمەشق لەو ناوچانەدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەکات

یاسین

‎ئاراس حەسۆ میرخان : گەلی كوردستان سەرەرای خراپی دۆخی ژیانیان باوەریان بە سەرۆك بارزانی هەبوو

گوران

ئاگادارییه‌كی گرنگ له‌ پارێزگای هه‌ولێره‌وه‌ بۆ هاووڵاتییان

سەڵاح