zagros news agency

روونکردنەوەیەک لە نەخۆشخانەی دەروونی هەولێر

بە ناوی خودای بەخشندەی میهرەبان
ڕوون کردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی

وەک نەخۆشخانەی دەروونی هەولێر سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی قوربانیانی ئەو کارەساتە دەکەین کە بەداخەوە بووە هۆی گیان لەدەستدانی سێ هاوڵاتی بێ تاوان، خودا سەبووری کەس و کاریان بدات و قوبانیانیش بە بەهەشی بەرین شاد بکات.
لێرەدا بە پێویستی دەزانین چەند خاڵێک بۆ ڕای گشتی ڕوون بکەینەوە کە مەبەست لێی کەمکردنەوە لەگەورەیی کارەساتەکە یان پاساو هێنانەوە نیە بۆ ئەم تاوانە.

نەخۆشخانەی دەروونی هەولێر ، وەک هەموو نەخۆشخانە دەروونیەکانی جیهان جێگای چارەسەر و چاودێری نەخۆشانی دەروونیە لەسەر پرنسیپی تایبەتی پزیشکی بنیاتنراوەو کاری تێدا دەکرێت کە جیاوازە لەو ڕێکارانەی لە بەندیخانەکان پەیڕەو دەکرێت، ئەگەر بکرێتە بەندیخانە بۆ ئەوەی خەڵک لێ ی ڕانەکات ئەوا دوور دەکەوێتەوە لە پرەنسیپی نەخۆشخانە. لە هەمانکاتدا لە کوردستان نەخۆشخانەی دادی دەروونی نیە تایبەت بە نەخۆشانێک کە هەم نەخۆشن هەم تاوانبار بە مەبەستی چارەسەرکردنی نەخۆشانی تاوانبارو پاراستنی کۆمەلگا لە مەترسیەکانیان.
لە کوردستان و لە عیراقیش یاسایەکی تایبەت نیە بەو جۆرە نەخۆشانە کەوا دەسەڵات بدا بە نەخۆشخانە کە بە زۆرەملێ بیانهێلێتەوە یان دوای ڕاکردن بیانگەڕێنێتەوە. وەک لە وڵاتانی پێشکەوتوو یاسای (mental health act) هەیە. شایەنی ئاماژە پێکردنە هەڵاتنی نەخۆش لە نەخۆشخانەی دەروونی وڵاتە هەرە پێشکەوتوەکان هەیە و دیاردەیەکی جیهانیە وە ڕێژەکەی زۆر زیاترە بە بەراورد لەگەڵ نەخۆشخانەی دەروونی هەولێر.

ئەم کەسە وەک نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی کردووە نەک وەک تاوانبار. تا ڕێکاری ئەمنی تووندی بەرانبەر بگیرێتە بەر.
ئەم کەسە لە ساڵی ٢٠١٨ بۆ یەکەم جار لە نەخۆشخانە خەوێنراوەو دوای ئەم ڕێکەوتە چەندین جاری تریش بڕیاری خەواندنی دراوه بەڵام لە هەموو جارەکان مانەوەی لە ٢٤ کاتژمێر تێپەڕی نەکردووەو لەسەر بەرپرسیاریەتی خانەوادەکەی بە تایبەت باوکی لە نەخۆشخانە دەرچووە بەدەر لە ڕێنماییە پزیشکیەکان.
هەروەکو ئاماژەمان پێکرد نەخۆشخانە هیچ دەسەڵاتەکی یاسایی نیە نەخۆش بە زۆرەملێ بهێڵێتەوە یان بگەڕێنێتەوە.
لە کۆتا جاری خەواندنی لە نەخۆشخانە لە ڕێکەوتی ٢١/١٢/٢٠٢٥ نەخۆش پێش کردنەوەی پەڕاوی پزیشکی نەخۆشخانە لەدەست باوکی و پۆلیس هەڵات. لە ٢٤/١٢/٢٠٢٤ باوکی نەخۆشەکەی هێناوەتەوە نەخۆشخانەو دووبارە خەوێنراوتەوەو چارەسەری پێ دراوە بەڵام بە داخەوە لە ٢٨/١٢/٢٠٢٥ لەکاتی پاککردنەوەی شوێنەکەی نەخۆش فرسەتی هێناوەو لە نەخۆشخانە ڕایکردووە.
دوای هەڵاتنی نەخۆش، نەخۆشخانە بە نووسرای فەرمی ژمارە (١) لە ڕێکەوتی ٤/١/٢٠٢٦ دەزگای ئاسایش و لە هەمان ڕێکەوتیش بە نووسرای ژمارە (٢) دەزگای پۆلیسی لێ ئاگادار کردوەتەوە کە ناوبراو لە نەخۆشخانە ڕایکردووە.

هەموو ئەو زانیاریانەی ئاماژەی پێکراوە وەک دۆکیۆمێنتی پارێزراو هەیەو نەخۆشخانە ئامادەیە بۆ هەر ڕێکارێکی یاسایی بۆ پاراستنی مافی هەموو لایەک.

هیوادارین خودای گەورە سەبوری خانەوادەی قوربانیان بداو قوربانیان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.

نەخۆشخانەی دەروونی هەولێر
٢٨.١.٢٠٢٦

هەواڵی پەیوەندیدار

دوو كۆنگرێسمانی ئه‌مه‌ریكا بانگیشتی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێن

سەڵاح

داواکاری گشتیی ئێران: قەرەبووی زیانەکان دەبێت لە دەستگیرکراوان وەرگیرێت

سەڵاح

په‌یامی پارێزگاری دهۆك بۆ زانلێكه‌وتوانی چه‌مچه‌ماڵ

سەڵاح