zagros news agency

ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی سۆسیالیست بۆ زاگرۆس: ئه‌گه‌ر ڕیفراندۆم بكرێته‌وه‌ %100ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌ڵێن (به‌ڵێ)

 

ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئاستی هۆشیاری خه‌ڵك بۆ پرسی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی زۆر بووه‌ و ئه‌گه‌ر پرۆسه‌ی ریفراندۆم بگه‌رێته‌وه‌ خه‌ڵك هه‌مووی ده‌نگ به‌(به‌ڵێ) ده‌دات.

به‌ختیار كه‌ریم، بۆ زاگرۆس گوتی: “ئه‌وه‌ی كاك مه‌سعود بارزانی كردی بۆ رۆژئاوای كوردستان زۆر گرنگ بوو هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی خه‌ڵك له‌ ئاستێكی زۆر به‌رزدایه‌ ئه‌مه‌ وای كرد كه‌ جیهان پشتیوانی دۆزی رۆژئاوای كوردستان بێت”.

گوتیشی: “پرۆسه‌ی ڕیفراندۆم بكرابایه‌ته‌وه‌ ئێستا به‌م هه‌سته‌وه‌ %100 ده‌نگی (به‌ڵێ)ی بۆ ده‌هات”.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە بەرپرسی ئۆفیسی پەیوەندییەکانی یەکێتیی ئەوڕوپا لە هەولێر دەکات

سەڵاح

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

تورکیا لە شرناخ قەدەغه‌ی هاتوچۆی ڕاگەیاند

یاسین