zagros news agency

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە جێگری سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی نۆردراین – ڤێستڤاڵنی ئەڵمانیا دەکات

 

ئەمڕۆ دووشەممە 2/2 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە بێریڤان ئایماز جێگری سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی نۆردراین – ڤێستڤاڵنی ئەڵمانیا کرد.

لە دیدارەکەدا جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کرایەوە.

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی هەرێمی نۆردراین – ڤێستڤاڵنی ئەڵمانیا، ڕۆڵی کارای هەرێمی کوردستانی لە پاراستنی ئاسایش و ئارامیی ناوچەکە و بە تایبەتی هێورکردنەوەی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی سووریا و داکۆکیکردن لە مافەکانی گەلی کورد و پێکهاتەکانی دیکەی ئەو وڵاتە، بەرز نرخاند.

هەواڵی پەیوەندیدار

هەولێر و بەغدا لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان ڕێککەوتن

سەڵاح

ئیسرائیل لە نێو خاکی سووریا بازگەی کاتیی داناوە

یاسین

ڕۆژنامەنووسێکی ئەمەریکی ڕەخنە لە سیاسیەتی ئەمەریکا دەگرێت لە بەرامبەر رووسیادا

یاسین