ئەمڕۆ شەممە 7ـی 2ـی 2026، بەبۆنەی سی و دووەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، سەرۆک مەسعود بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە.
لە پەیامەكەیدا، سەرۆک بارزانی نووسیویەتی: “بەبۆنەی سی و دووەمین ساڵیادی ڕاگەیاندنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان پیرۆزبایی لە بەڕێز مامۆستا سەلاحەددین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان و سەركردایەتی و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی یەكگرتووی ئیسلامی دەكەم و ئومێدی سەرکەوتن و بەردەوامیان بۆ دەخوازم.”

