zagros news agency

بۆ یەکەم جار لە ئەستەنبوڵ، خوێندنی کوردی لە قوتابخانەیەکی حکوومی دەستی پێ کرد

دوای هەوڵ و چالاکییە بەردەوامەکانی کۆمەڵەی بزووتنەوەی زمانی کوردی (هەزکورد)، بۆ یەکەم جار لە مێژووی شاری ئەستەنبوڵدا، وانەی زمانی کوردی لە قوتابخانەیەکی حکوومیی ئەو شارە دەستی پێ کرد.
سوفی ئۆزگەن، سەرۆکی هەزکورد، لە هەژماری خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕایگەیاند، لە قوتابخانەی ناوەندیی “سوڵتان ئاڵپارسلان” لە شارۆچکەی ئەسەنیورت، ٧٥ خوێندکار ناوی خۆیان بۆ وانەی زمانی کوردی تۆمار کردووە و دوو پۆلیش بۆ ئەو مەبەستە کراونەتەوە. هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد، کتێبەکانی خوێندن لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی تورکیاوە دابین کراون.
سوفی ئۆزگەن گوتیشی، ئەمە یەکەم جارە لە ئەستەنبوڵ وانەی کوردی دەست پێ دەکات و ئامانجیان ئەوەیە ئەم هەنگاوە فراوان بکەن بۆ ئەوەی سەرجەم قوتابخانەکانی شارۆچکەی ئەسەنیورت و چەندین قوتابخانەی دیکەی شارۆچکەکانی ئەستەنبوڵ بگرێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ فەرماندەی گشتیی هەسەدە کۆبووەوە

دڵشاد

تورکیا چاودێریی پڕۆسەی چەکدانانی پەکەکە دەکات

سەڵاح

مۆڵەتی نوێی شۆفێری دەبێتە نێودەوڵەتی

سەڵاح