zagros news agency

کەشناسی: پلەکانی گەرما زیاتر بەرز دەبنەوە

 

​بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند؛ ئەمڕۆ پێنجشەممە 11-06-2026، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت. پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بە (1 بۆ 2) پلەی سیلیزی بەرزتر دەبنەوە، خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت (10-25) کم/ک بە ئاراستەی باکووری ڕۆژئاوا، هەروەها مەودای بینین لە نێوان (8-10) کم دەبێت.
​پەیوەست بەمەشەوە کەشی سبەی هەینی 12-06-2026، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت؛ پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما بە نزیکەی (2 بۆ 3) پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزم ببنەوە. خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت (10-20) کم/ک بە ئاراستەی باکووری ڕۆژئاوا و مەودای بینین لە نێوان (8-10) کم دەبێت.
​بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی:
​هەولێر ئەمڕۆ 42 سبەی 39
سلێمانی ئەمڕۆ 39 سبەی 38
دهۆک ئەمڕۆ 40 سبەی 39
زاخۆ ئەمڕۆ 42 سبەی 40
چەمچەماڵ ئەمڕۆ 42 سبەی 40
پیرمام ئەمڕۆ 37 سبەی 34
حاجی ئۆمەران ئەمڕۆ 30 سبەی 27

هەواڵی پەیوەندیدار

نەسڕ خەون بە گرێبەست کردن لەگەڵ ئەستێرەیەکی بایرن میونخ دەبینێت

یاسین

پاکستان چاوەڕێی وەڵامی ئێران بۆ بەشداری لە دانوستانەکانی ئاشتی لەگەڵ ئەمریکاییەکان دەکات

یاسین

وەزارەتی پێشمەرگە له‌گه‌ڵ هێزەکانی هاوپەیمانان پێداچوونەوە بە بەرنامەی ڕیفۆرمی وەزارەت دەکەن

سەڵاح