zagros news agency

پەیامێک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند ، پێشوازی لە ڕاپۆرتی لیژنەی یەکێتیی نیشتمانی و برایەتی و دیموکراسی لە پەرلەمانی تورکیا دەکەم. بە هەنگاوێکی گرنگ و ئاراستەیەکی دروستی دەزانم بۆ ئاشتی و چارەسەری. پێشخستنی زمانی سیاسەت و دیالۆگ و پابەندبوون بە چارەسەری ئاشتییانە، بنەمای سەرەکین بۆ بنیاتنانی سەقامگیریی هەمیشەیی کە بە سوودی هەموو ناوچەکە دەگەڕێتەوە.

ئێمە لە هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە جەخت لە پشتگیری و هاوکاریمان بۆ هەر هەوڵ و هەنگاوێک دەکەینەوە کە ئامانجی چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان بێت و ئاسۆیەکی نوێ بۆ برایەتی و پێکەوەژیان بکاتەوە. هیوادارین هەنگاوی تری له‌ په‌رله‌مان به‌دوادا بێت بۆ بەهێزکردنی زیاتری متمانە و بەدیهێنانی ئەو ئاشتییەی کە هەمووان چاوەڕێی دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ماڵپەڕ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس نوێدەكرێتەوە و بە ڤێرژنێكی پێشكەوتوو وەشانی دەست پێدەكات 2

hakar herki

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

وەزارەتی ئەوقاف هەواڵی مردنی حاجییەکی دیکەی راگەیاند

سەڵاح