zagros news agency

نێچیرڤان بارزانی ستایشی هەوڵەکانی مامۆستا سەڵاحەدین بەهائەدین دەکات بۆ دەربازبوون لە بنبەستی سیاسی

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 2026/5/23، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز مامۆستا سەڵاحەدین محه‌مه‌د بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان کرد.

لە دیدارێکی نێوانیاندا، دوایین پەرەسەندنەکانی بارودۆخی ناوخۆی عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا. هەردوولا بە وردی تیشکیان خستە سەر پرۆسەی سیاسیی هەرێمی کوردستان و جەختیان لە پێویستیی دۆزینەوەی ڕێگەی گونجاو بۆ دەرچوون لەو بنبەستە سیاسییە کردەوە کە بەرۆکی پرۆسەکەی گرتووە.

هەر لەو دیدارەدا، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، پاڵپشتیی تەواوی خۆی بۆ هەوڵ و کۆششەكانى مامۆستا سەڵاحەدین محه‌مه‌د بەهائەدین له‌مباره‌يه‌وه‌ دەربڕی. سەرۆکی هەرێم ستایشی دەسپێشخەرییەکانی ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی کرد و ڕایگەیاند: “بەردەوامیی ئەم هەوڵانە لە بەرژەوەندیی گشتیی هەرێمی کوردستاندایە و ئەمە ئەو هەڵوێستە نیشتمانییەیە کە هەمیشە لە جەنابتان چاوەڕوان دەکرێت.”

لای خۆیەوە، مامۆستا سەڵاحەدین محه‌مه‌د بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد بۆ پاڵپشتیکردنی هەوڵەکان و ڕەخساندنی زەمینەی دیالۆگ لەپێناو کۆدەنگیی لایەنە سیاسییەکان.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، بارودۆخی گشتیی ناوچەکە و لێکەوتە ئەمنیی و سیاسییەکانی سەر هەرێمی کوردستان و عێراق باسیان لێوە کرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

دوو تۆمەتباری فرۆشتنی سەماعەی قۆپیەکردن دەستگیرکران

یاسین

كه‌ریم كاوه‌ بۆ زاگرۆس: له‌ 79ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی سەرۆک بارزانی لە کاتی نائومێدیدا ئومێدی بەگەل و نیشتیمان داوه‌ته‌وه‌

سەڵاح

لە کۆتا ساتەکاندا لیڤەرپول خەونەکەی کردە ڕاستی

یاسین