zagros news agency

ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و سەرۆكی سووریا

ئێوارەی ڕۆژی یەكشەممە 1ی ئاداری 2026 سەرۆك مەسعود بارزانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە بەڕێز ئەحمەد ئەلشەرع سەرۆكی سووریا پێ گەییشت.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی ناوچەكە و دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكان و كاریگەرییان لەسەر سەقامگیریی ناوچەكە و هەروەها هەڕەشەكانی قوولبوونەوەی گرژییەكان ئاڵوگۆڕ كرا. هەروەها هەردوولا جەختیان لە چارەسەركردنی كێشە و قەیرانەكانی ناوچەكە لە ڕێگەی دیالۆگ و ئامرازی ئاشتیانە كردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئی-پسوولە کەوتەوە کار

سەڵاح

زیاتر لە 14 هەزار پێشمەرگە پلەیان بەرز دەکرێتەوە

یاسین

زانیاری نوێ لەبارەی مووچەی فەرمانبەران گەیشت

یاسین