zagros news agency

ڕاگەیندراوێک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە

کەناڵی (یەکى عێراقی – قناة الأولى العراقية) هەواڵێکی بڵاوکردووەتەوە، تێیدا ئاماژە بەوە دەدات کە گوایە هێزەکانی پێشمەرگە بارەگای لیوای (٥٠)ی حەشدی شەعبییان لە پارێزگای نەینەوا بۆردومان کردووە.

​ئێمە لە وەزارەتی پێشمەرگە، وێڕای ڕەتکردنەوەی تەواوی ئەم هەواڵە، ڕایدەگەیەنین کە سەرلەبەری هەواڵەکە دوورە لە ڕاستییەوە. هێزەکانی پێشمەرگە لەم بارودۆخەدا هاوشان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی تری عێراق، ئەرکی پاراستنی ئاسایشی عێراق و هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکەن و بە هیچ شێوەیەک بەشداریی هیچ ئۆپەراسیۆنێکی لەو جۆرەیان نەکردووە.

​وەزارەتی پێشمەرگە بە مافی یاسایی خۆی دەزانێت سکاڵا لەسەر کەناڵی (یەکى عێراقی) تۆمار بکات، لەسەر بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، کە هەوڵی نانەوەی فیتنە و تێکدانی ئاشتیی کۆمەڵایەتی و سیاسی دەدات لە نێوان پێکهاتەکانی عێراقدا.

وەزارەتی پێشمەرگە
١ی ئازاری ٢٠٢٦

هەواڵی پەیوەندیدار

نێچیرڤان بارزانی: دەبێت حکوومەتی عێراق قەرەبووی کەسوکاری قوربانییان بكاته‌وه‌

دڵشاد

سەرۆکی حکومەت و وەزیری وزەی ئەمەریکا دۆخی وزە لە هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

یاسین

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و سه‌رۆكوەزیرانی لوبنان په‌یوه‌ندییه‌ دوولایه‌نه‌كان تاوتوێ ده‌كه‌ن

گوران