پارێزگاری هه‌ولێر له وه‌ڵامی راگه‌یه‌نراوی به‌ره‌ی مقاوه‌مه‌ی عێراق كه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 29 مووشه‌كیان ئاراسته‌ی كوردستان كردووه، ده‌ڵیت: “داواكارم له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌سه‌ر ئه‌م به‌یاننامه‌یه به‌رچاوڕوونیی زیاتر هه‌بێت كه هه‌ولێر هی ئه‌وه نییه به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت”.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر له وه‌ڵامی راگه‌یه‌نراوی به‌ره‌ی مقاوه‌مه‌ی عێراق، گوتی: “زۆر سه‌یره ئه‌و گرووپه چه‌كداره له‌یاساده‌رچووانه خۆیان به بەشێک له سیسته‌می به‌رگریی عێراق ده‌زانن و له‌ناو خاكی عێراقدان، كه‌چی ده‌یانه‌وێت بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه له‌سه‌ر هێرشه‌كانی سه‌ر ئێران هێرش بكه‌نه سه‌ر هه‌ولێر كه پایته‌ختی پێشكه‌وتن و ئاوه‌دانییه، ئه‌مه زۆر ترسناكه، داواكارم له سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به‌رچاوڕوونیی زیاتری هه‌بێت له‌وه‌ی ئه‌وه به‌فه‌رمی ئه‌و گرووپانه دانیان به‌وه‌دا ناوه كه هێرشیان بۆ سه‌ر هه‌ولێر ئه‌نجام داوه، به‌داخه‌وه ئه‌مه جاری یه‌كه‌م نییه هێرش ده‌كرێته سه‌ر هه‌ولێر، هه‌رجاره به‌پاساو و بیانوویه‌ك ئه‌و گرووپانه جگه له‌وه‌ی سه‌روه‌ریی عێراقیان پێشێل كردووه، له هەمان كاتدا ئێمه چۆن بتوانین به ئارامی بژین له‌كاتێكدا ئه‌و گرووپانه له هێڵی سنووریی ماده‌ی 140 به‌فراوانی بڵاو كراونه‌ته‌وه، بۆیه داواكارین له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌زوویی بێته سه‌رخه‌ت و وه‌ڵامی ئه‌و هه‌ڕەشانه بداته‌وه كه ئه‌و گرووپانه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، چونكه دواجار به‌ئامانجگرتنی هه‌ولێر به‌ئامانجیگرتنی هه‌موو عێراقیشه.»
ئه‌وه‌شی خسته روو: “هه‌ولێر به‌شێك نییه له ململانێكانی ناوچه‌كه و هێڵی ئاشتی و ته‌بایی هه‌ڵبژاردووه، بۆیه ئه‌م جۆره كرده‌وانه ده‌مانخاته به‌رده‌م پرسیارێكی زۆر گرنگ كه هه‌وڵێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی رامانبكشێنه ناو شه‌رێكه‌وه كه ویستیمان له‌سه‌ری نییه، هه‌رچی زووه ده‌بێت ئه‌و هه‌ره‌شانه رابگیرێن و به‌ئامانجگرتنی هه‌ولێر بوه‌ستێنرێت، ده‌نا وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان ئاماژه‌ی پێداوه، ئیتر له‌بەرامبەر ده‌ستدرێژیی به‌رده‌وام، بێده‌نگ نابین.”

