zagros news agency

سەرۆکی حکومەت و شای بەحرەین دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 3/6، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شای بەحرەین حەمەد بن عیسا ئال خەلیفە، دۆخی گشتیی ناوچەکە و بە تایبەت شانشینی بەحرەین و عێراق و هەرێمی کوردستان و دوایین پيشهاتەکانی شەڕ و ئاڵۆزییەکانیان تاوتوێ کرد و نیگەرانیی قووڵی خۆیان لە پەرەسەندنی هێرش و شەڕ و گرژییەکان دەربڕی.

هەروەها جەختیان لە پێویستیی پەرەپێدانی هاوکاری و هاوئاهەنگی لەنێوان هەردوولادا کردەوە لەپێناو پاراستنی ئاشتی و ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕووسیا  بۆ ئەمریکا: دەستوەردانتان ناوچەکە دەتەقێنێتەوە

سەڵاح

نرخى نەوت بەرزبونەوەى تۆمار کرد

یاسین

سیسی لە داڤۆسەوە: میسر بۆ چارەسەرکردنی پرسی فەلەستین هەموو توانای خۆی بەکار دەهێنێت

یاسین