پارێزگاری هه‌ولێر ئاماژه به‌وه ده‌كات كه هێرشێك به‌درۆنی خۆكوژی كراوه‌ته‌وه سه‌ر شاری هه‌ولێر به‌ڵام له‌ئاسماندا ئه‌و هێرشه تێكشێنراوه، به‌هۆیه‌وه پارچه‌ی درۆنه‌كه كه‌وتوه‌ته خواره‌وه و هیچ زانێكی گیانی نه‌بووه.
ئه‌مشه‌و درۆنێكی خۆكوژی هه‌ولێری كردوه‌ته‌وه ئامانج، به‌ڵام له ئاسماندا درۆنه‌كه تێكشكێنراوه، و پارچه‌یه‌كی كه‌وته‌وه خواره‌وه، هه‌ر ئه‌مشه‌و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا هۆشداری دایه هاووڵاتیانی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر كه ئۆتێله‌كان چۆڵ بكه‌ن، چونكه ئه‌گه‌ری هێرش له‌لایه‌ن گروپه چه‌كداره‌كانی نزیك له ئێران له عێراقه‌وه هه‌یه. ئومێد خۆشناو بۆ زاگرۆس گوتی: “ئه‌م شه‌و له پرۆژه‌ی سكای تاوه‌ر و ئه‌رجان رۆتانا كه باس له‌وه ده‌كرێت كراونه‌ته ئامانج راست نییه، به‌ڵكو یه‌كێك له‌و درۆنانه‌ی هاتوه‌بۆ هه‌ولێر له ئاسمان تێكشێنراوه، ئه‌و درۆنه هاتوه‌ته‌وه بۆ ئاسمانی هه‌ولێر دیار نییه ئامانجه‌كه‌ی كوێ بووه، به‌لام كه ته‌قێنراوه‌ته‌وه پارچه‌كانی كه‌وته‌وه‌ته نزیك گۆره‌پانێك كه نزیك بووه ئه‌رجان رۆتانا و سكای تاوه‌رس.
راشی گه‌یاند: دڵنیایی ده‌ده‌ینه خه‌ڵكی كوردستان كه هێرشه‌كه زیانی گیانی نه‌بووه، داواكاریشین له خه‌ڵك قه‌ره‌باڵغی له‌شوێنی رووداوه‌كه دروست نه‌كه‌ن تا تیمه‌كانی ئه‌منی كاری خۆیان ده‌كه‌ن.

