سەکۆی ئی-پسوولە دووبارە کەوتەوەکار دوای وەستان بۆ ماوەی زیاتر لەیەک هەفتە بەهۆی کێشەی تەکنیکی کە بووە هۆی وەستانی خزمەتگوزارییەکان. حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە بەدواداچوون و گرتنەبەری ڕێکاری پێویست بۆ ڕێگریکردن لەهەر وەستانێکی خزمەتگوزاری لە داهاتوودا.
حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگادارە لەوەی ئەم کێشە تەکنیکییە ڕێگربووە لەوەی هاووڵاتیان سوودمەندبن لە پاڵپشتی 20٪ی لەسەر کۆی گشتی بڕی پسوولەی کارەبا کە هاووڵاتیان دەیدەن لەڕێگەی ئی-پسوولە. هەربۆیە ئەم دەستپێشخەرییە بەردەوام دەبێت تاوەکو بەرواری 24ی مانگی سێ. هەروەها جێگەی باسە کە بەشێک لە هاوبەشانی ماڵان دەکرێت ئەم بڕی پاڵپشتییە لەسەر شێوەی داشکاندن بۆیان بخرێتەڕوو لەسەر پسوولەی کارەبا بۆ مانگی داهاتوو.
ئی-پسوولە سەکۆی فەرمی پارەدانی دیجیتاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستانە کە ڕێگە بە هاووڵاتیان و شوێنە بازرگانییەکان دەدات لەوەی بتوانن بەشێوەیەکی خێرا و ئاسان پسوولەکانیان ببینن و پارەبدەن لەڕێگەی کۆمەڵێک کەناڵی دیجیتاڵی جیاواز. ئی پسوولە لەلایەن بانکی ناوەندی عێڕاق ڕێپێدراوە.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مانگی دووی ساڵی 2026 پڕۆژەکەی ڕاگەیاند وەک بەشێک لە کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەت بۆ بە مۆدێرنکردنی خزمەتگوزارییە بانکییەکان و بەهێزکردنی گشتگیری دارایی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان.

