وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حسێن، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوتا بەریتانییەکەی، ئیڤێت کووپەر، ڕایگەیاند: بەردەوامبوونی جەنگ چیدی ئامانجێکی ڕوونی نییە و فراوانبوونی مەیدانی ململانێکان سەقامگیری تەواوی ناوچەکە تێکدەدات.
راشیگەیاند: عێراق بەهۆی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی گەرووی هورمزەوە، ڕووبەڕووی ئاستەنگی گەورە دەبێتەوە لە هەناردەکردنی نەوتدا، ئەمەش کاریگەری لەسەر بازاڕی وزەی جیهانی دەبێت.
جەختیشی کردەوە: تاکە چارەسەری دەستبەجێ گەیشتنە بە ڕێککەوتنی “ڕاگرتنی تەقەکان”.
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا جەختی لە پاراستنی هاوپەیمانەکانی و پشتیوانیکردنی عێراق لە ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشەکاندا کردەوە.

