zagros news agency

ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێرەوە

 

ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی (١٦-٣-٢٠٢٦) دوای ئەوەی لە گەڕەکی (ئاری – شۆڕش) لە شاری هەلێر ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە، دەستبەجێ تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوت کە مامۆستایەکی زانکۆ بەناوی (دکتۆر دلێر ساڵح) کە سەرۆکی بەشی زانستی کۆمپیوتەر بوو لە کۆلێژی زانستی زانکۆی سەڵاحەددین، کوژراوە و تەرمەکەی و ماڵەکەشی سوتێنراوە، بۆیە هەر زوو توانیمان ناسنامەی تۆمەتبار دەستنیشان بکەین بەناوی (ز. ع. ح. ع) خەڵکی دیالە لەدایکبووی (٢٠٠٥).
بە گوێرەی بەدواداچوونەکانمان تۆمەتبار دوای کوشتی (دکتۆر دلێر) ئۆتۆمبێلەکەشی بردووە و کاتژمێر (٣٩: ١٢) خولەک هەولێری جێهێشتووە.
دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە و بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی فیدراڵ بەتایبەت بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای کەرکووک و دیالە، کاتژمێر (٣٠: ٥) خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ تۆمەتبار لە بازگەی (خان بەنی سەعد) لە دیالە بە خۆی و ئۆتۆمبێلەکەوە دەستگیر کرا.
دواتریش هەماهەنگی کرا بۆ ئەوەی تۆمەتباری بکوژ بۆ گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان ڕادەستی دادگا بکرێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

پلەی گەرمی زەریاکان لە مانگی حوزەیراندا ریکۆردێکی مێژوویی تۆمار کرد

یاسین

تورکیا: بەرەو وڵاتێکی بێ تیرۆر و ئارام هەنگاو دەنێین

سەڵاح

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

یاسین