ئهمڕۆ دووشهممه، ڕهجهب تهیب ئهردۆغان سهرۆك كۆماری توركیا به سهردانێك گهیشته بهغدای پایتهختی عێراق، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا پێشوازی لێکرد.
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، “سوودانی و ئەردۆغان گفتوگۆی دووقۆڵیی فەرمی دەکەن، هەروەها لەسەر ئاستی حکومی و وەزیرانی هەردوولا، گفتوگۆی فراوان دەکرێت.”
نووسینگەی سوودانی گوتیشی، لەم سەردانەی ئەردۆغاندا “رێککەوتنێکی دووقۆڵی ستراتیجی واژۆدەکرێت بۆ فراوانکردنی هاوبەشی لە بواری ئابووری، بازرگانی، ئاڵۆگۆڕی ئەزموون و رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییە ژینگەیی و هەرێمییە هاوبەشەکان”.