ڕۆژی یەکشەممە ٢ی ئابی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی ئاگرکوژێنەوەی یۆنان ڕایگەیاند، دوو کۆپتەری تایبەت بە کوژاندنەوەی ئاگر لە کاتی کارکردنیان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرکەوتنەوەکانی دارستان لە ڕۆژئاوای ئەسینای پایتەخت، بەیەکدا کێشان.
ڕووداوەکە لە ناوچەی “پساتا” (Psatha) ڕوویداوە و دەستبەجێ تیمەکانی فریاگوزاری دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوان کردووە بۆ گەڕان و ڕزگارکردنی تیمە فڕۆکەوانییەکانی ناو هەردوو کۆپتەرەکە، کە تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.
ئەم ڕووداوە لە کاتێکدایە کە یۆنان بەدەست شەپۆلێکی توندی ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکان دەناڵێنێت و تیمە فڕۆکەوانییەکان بەردەوام لە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکانن بۆ ڕێگریکردن لە گەیشتنیان بە ناوچە نیشتەجێبووەکان.
رۆیتهرز

