ئەمڕۆ پێنجشەممە 3/19، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و برایان ماست ئەندامی کۆنگرێس و سەرۆکی لیژنەی کاروباری دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، پێشهاتەکانی ئەم دواییەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی تاوتوێ کرد.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان و پەرەپێدانی هاریکاریی و هەماهەنگی دوولایەنە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان.

