zagros news agency

وەزیری دەرەوەی تورکیا: جەنگی ئێران نابێت سەرنج لە غەزە دوور بخاتەوە

 

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، جەختی کردەوە کە جەنگی ئێران نابێت سەرنجی جیهان لە دۆخی فەلەستین و “کارەساتە مرۆییەکەی غەزە” دوور بخاتەوە.

فیدان گوتی هەوڵەکانی ئیسرائیل بۆ سپی‌کردنەوەی تاوانەکانی لە ژێر سایەی ئەم جەنگە ناوچەییەدا نابێت قبووڵ بکرێت.

وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بەوەش دا کە ئیسرائیل بە سوود وەرگرتن لە ئاڵۆزییەکانی ئێستا، بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست و دۆخی مەیدانیش زۆر خراپە.

فیدان هەروەها هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنانی سەرکۆنە کرد و لە کۆتایی قسەکانیدا جەختی کردەوە کە تەنیا ڕێگای گەیشتن بە ئاسایشی پایدار لە ناوچەکەدا، دروستکردنی ئاشتییەکی دادپەروەر و بەڕێز لەگەڵ گەلی فەلەستینە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پرسه‌نامه‌یه‌ک له‌ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌

سەڵاح

کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی ڕێگای هەولێر – كۆیە بەردەوامە

یاسین

ئەنجوومەنى نوێنەرانی عێراق چه‌ند پڕۆژە و پێشنیازە یاسایه‌ك تاوتوێ دەکات

سەڵاح