zagros news agency

كوەیت: 7 هێڵی گواستنەوەی کارەبا لە کارکەوتوون

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی کارەبای کوەیت ڕایگەیاند، حەوت هێڵی گواستنەوەی کارەبا لە کوەیت لەکارکەوتوون.

فاتیمە عەباس جەوهەر حەیات، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا و ئاو و وزەی نوێبووەوە لە کوەیت ڕایگەیاند، لە چەند ناوچەیەکی وڵاتدا حەوت هێڵی گواستنەوەی کارەبای سەرەکی لە خزمەتگوزاری دەرچوون، ئەمەش بەهۆی کەوتنە خوارەوەی ئەو درۆن و مووشەکان بووە کە لەلایەن سیستەمی بەرگریی خراونەتە خوارەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەمە بووەتە هۆی پچڕانی بەشێکی کارەبا لە هەندێک ناوچەی وڵات و کارەکان بەردەوامن بۆ گەڕاندنەوەی کارەبا بە خێرایی.”

فاتیمە عەباس ڕوونیشیکردەوە، ” هەرکاتێك دۆخی ناوچەکە ئارام بوویەوە، تیمە تەکنیکییەکان دەست بە چاک کردنەوەی هێڵەکان دەکەنەوە، هەروەها بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە ئەمنییەکان دەکەن بۆ هەڵسەنگاندنی زیانەکان.

جەختیشیکردەوە “تیمەکانی فریاکەوتن بە درێژایی رۆژ کاردەکەن بۆ وەڵامدانەوەی هەر حاڵەتێکی لەناکاو لەسەر تۆڕی کارەبا و دڵنیابوون لە بەردەوامیی خزمەتگوزارییەکان.”

هەواڵی پەیوەندیدار

تەمویلی مووچەی مانگی ئایار خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و سبەی دابەش دەکرێت

سەڵاح

لە سلێمانی پێشانگەی “ئاڵنگاری هێڵ و رەنگ” کرایەوە

ART

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسى کونسوڵی گشتیی بەریتانیا دەکات

سەڵاح