zagros news agency

سەرۆکی هەرێمی کوردستان نامەیەکی پیرۆزبایی لە سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پێدەگات

بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە،  نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نامەیەکی پیرۆزبایی لە  دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ولایەته‌ یەکگرتووەکانی ئەمەریکاوە پێگەیشت.

لە نامەکەدا دۆناڵد ترەمپ وێڕای ئاراستەکردنی گەرمترین پیرۆزبایی بە نێچیرڤان بارزانی، دەنووسێت: نەورۆز، ئاهەنگگێڕانە بە هاتنی بەهار، هەروەها بەرجەستەکردنی سەرکەوتنی هەمیشەییی ڕووناکییە بەسەر تاریکیدا. ئەم جەژنە دێرینە، گوزارشتێکی ساڵانەی هێزی سەرەتا نوێیەکانە.

لە نامەکەیدا بۆ نێچیرڤان بارزانی، دۆناڵد ترەمپ هەروەها دەڵێت: داوا لە خوا دەکەم ئەم نەورۆزە ببێتە مایەی بەهێزکردنی بەهاکانی ئاشتی و شکۆی مرۆڤ و ساڵی نوێ پڕ لە خێر و خۆشی بێت.

سەرۆک ترەمپ پیرۆزبایی لە هەموو ئەوانەش دەکات کە جەژنی نەورۆز دەگێڕن، هەروەها لە کۆتاییی نامەکەیدا بە کوردی نووسیویەتی: نەورۆز پیرۆز.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی هەرێم: لە هەندێ ناوچە ئەگەری بەفر بارین هەیە

سەڵاح

نزیکەی یەک ملیار بەرمیل نەوت لە کۆگاکانی جیهان هەڵگیراوەتەوە

یاسین

لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئێستا ١٧٨ چەکداری سەر بە ئێران لە سووریا کوژراون

سەڵاح