zagros news agency

وەزارەتی بەرگریی عێراق وردەکاریی کەوتنەخوارەوەی درۆنێکی لە کێڵگەی نەوتی مەجنوون ئاشکرا کرد

 

وەزارەتی بەرگریی عێراق، بەیانی ئەمڕۆ شەممە ٢٨28-3-2026، ڕایگەیاند کە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان (درۆن) لە ناو سنووری کێڵگەی نەوتی مەجنوون لە پارێزگای بەسرە کەوتووەتە خوارەوە، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی لێ بکەوێتەوە.

لە بەیاننامەیەکی فەرمیی وەزارەتەکەدا هاتووە: “لە کاتژمێر 8:30 بەیانی ئەمڕۆ، درۆنێک لە سنووری قەزای دەیر لە ناو کێڵگەی نەوتی مەجنوون کەوتە خوارەوە. درۆنەکە نەتەقیوەتەوە و ڕووداوەکە هیچ جۆرە زیانێکی گیانی یان ماددیی بە دامەزراوە نەوتییەکان نەگەیاندووە.”

وەزارەتی بەرگری ئاماژەی بەوەش کردووە، کە دەستبەجێ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەسرە و تیمی ئەندازیاری و مەفرەزەکانی پووچەڵکردنەوەی تەقەمەنی گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە. تیمە پسپۆڕەکان توانیویانە بەپێی ڕێکارە سەربازییەکان مامەڵە لەگەڵ درۆنەکە بکەن و لە شوێنەکە دووری بخەنەوە.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا، وەزارەتی بەرگریی عێراق دووپاتی کردەوە کە هێزە ئەمنییەکان و سوپا لە ئامادەباشی تەواودان بۆ پاراستنی کێڵگە نەوتییەکان و هەموو ئەو دامەزراوە ستراتیژییانەی کە بۆ ئابووریی وڵات گرنگییەکی حەیاتییان هەیە، و ڕێگە بە هیچ هەڕەشەیەک نادەن بۆ سەر سلامەتیی کارمەندان و هاووڵاتییان.

هەواڵی پەیوەندیدار

سبەی زەیدی بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵا بەرەو واشنتن بەڕێ دەکەوێت

یاسین

بەریتانیا بە تۆمەتی تیرۆر شەش ئەندامی پەکەکەی دەستگیرکرد

یاسین

تورکیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر هەسەدە

سەڵاح