zagros news agency

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە

 

پاش ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە پرۆسەی خوێندن ، بڕیاردرا بە ڕاگرتنی دەوام لە دووشەممە ٣٠ ی ٣ ی ٢٠٢٦ وە ، بە شێوەی ئامادەبوون، لە ناو هەموو ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی ونێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان ، تا ئەوکاتەی بەفەرمی ئاگادار دەکرێنەوە پرۆسەی دەوامکردنی ناو پۆل لە هەموو ناوەندەکانی خوێندن ئەنجامنادرێت.

قوتابخانە حکومییەکان بەشێوەی خوێندنی ئەلیکترۆنی و دیجیتاڵی دەتوانن سوود لە خزمەتگوزارییەکانی پلاتفۆرمی ( ئی-وانە) و پلاتفۆرمی ( قوتابخانەکەم ) وەربگرن ، یان سوود لە گروپە ئەلیکترۆنییەکانی قوتابخانەکان وەردەگرن بۆ پێدانی ئەرکی ماڵەوە لەلایەن مامۆستایان بەشێوەی ڕۆژانە وێڕای پەخشکردنی وانەکانی هەموو قۆناغەکانی خوێندن لە هەرسێ (تەلەفزیۆنی پەروەردەیی ) هەولێر و سلێمانی و دهۆک کە لەهەموو شارو شارۆچکەکانی کوردستان پەخشیان هەیە

قوتابخانە ناحکومیەکانی
سیستمی وەزارەتی پەروەردە و قوتابخانە ناحکومییە نێودەوڵەتیەکان و بیانییەکان خوێندنی ئۆنلاین بەگوێرەی سیستمی خۆیان بەرکار دەکەن .

دڵنیایش دەدەینە ناوەندەکانی خوێندن و قوتابیان، لەکاتی گونجاو هەموارکردنەوە و گۆڕانکاریی لە ساڵنامەی خوێندن دەکرێت وکاتی تاقیکردنەوەکان دیاری دەکرێت و مافی قوتابیان پارێزراو دەبێت .

وەزارەتی پەروەردە
٢٩ ی ٣ ی ٢٠٢٦

هەواڵی پەیوەندیدار

كلاسیكۆی مالیكی و سوودانی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی داهاتووی عێراق ده‌ستی پێكرد

سەڵاح

هاوردەکردنی بەرهەمی تورکیایی زیان بە بازاڕی ناوخۆی سووریا دەگەیەنێت

یاسین

نەجوا کاکەیی: لەسەر پرسی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران کۆبووینەوە

دڵشاد