ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بە فەرمانی مەسرور بارزانی كار بۆ دامەزراندنی سێ یەكەمی زانكۆ و پەیمانگاكان دەدرێت

گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بە فەرمانی سەرۆكی حكوومەت كار بۆ دامەزراندنی سێ یەكەمی زانكۆ و پەیمانگاكان دەدرێت لە دامەزراوەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان.

پێشەوا هەورامانی گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: مەسرور بارزانی سه‌رۆكی حکوومەتی هه‌رێمی کوردستان لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی هەرێم راده‌سپێرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ رێگه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق هه‌وڵی جدی بۆ ته‌رخانكردنی دارایی بۆ هه‌موو ‌ سێ یه‌كه‌مه‌كانی دانه‌مه‌زراوی زانكۆ و په‌یمانگاكانی هه‌رێمی كوردستان بدرێت به‌مه‌به‌ستی دامه‌زراندنییان له‌ دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێران تۆمەتەکانی سوید ڕەت دەکاتەوە

سەڵاح

سەرۆک بارزانی: پارتی بۆ خزمەتكردنی گەلی كوردستان دروست بووە

یاسین

سەرۆکی حکوومەت: ئیرادەیەکی بەهێزمان بۆ ڕووبەرووبوونەوە و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی هەیە

یاسین