zagros news agency

ئومێد خۆشناو : پاراستنی ئاسمانی پایتەخت پرۆسەیەکی بەردەوامە و هیچ کاتێک رانەگیراوە

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، سەبارەت بەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن کە سیستەمی بەرگری ئاسمانی لە هەولێر تەنیا لە چەند کاتژمێرێکی دیاریکراودا کارا دەبێت، ڕایدەگەێنێت، سەرلەبەری ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەکەینەوە و هاوڵاتیانی خۆشەویست دڵنیا دەکەینەوە کە، سیستەمی دژە موشەک و دژە درۆن لە ئاسمانی هەولێر، بە شێوەی 24 کاتژمێری و لە بەرزترین ئاستی تەکنەلۆژیای جیهانیدا لە ئامادەباشی تەواودایە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر مەترسییەک.

هەروەها پاراستنی ئاسمانی پایتەخت پرۆسەیەکی بەردەوامە و هیچ کاتێک رانەگیراوە؛ گەلێک جاریش فڕۆکە جەنگییەکان بەشداری کاران لە پاراستنی ئاسمانی شارەکە و تێکشکاندنی ئەو درۆن و موشەکانەی دەبنە هەڕەشە بۆ سەر گیانی هاووڵاتییان.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاگەیندراوێک لە لیژنەی ئەمنی پارێزگای هەولێرەوە لە بارەی “دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن”

سەڵاح

به بەشداریی سەرۆک بارزانی له پارکی ئۆندرێ سیترۆێن له پاریس پەردە لەسەر تابلۆی پێشمەرگە لادەدرێت

سەڵاح

بڕێکی دیكەی پارەی گەنمی جووتیاران گەیشتە هەرێم و دابەشدەکرێت

سەڵاح