ئەستێرەی جیهانی، جاستن بیبەر، لە نمایشێکی میوزیکی تایبەتدا لە شانۆی “ڕۆکسی” لە شاری لۆس ئەنجلۆس دەرکەوت، تێیدا تەنها 500 کەس ئامادە بوون.
ئەم ئاهەنگە کورتە وەک ئامادەکارییەک و پێشبینینێکی سەرەتایی بوو بۆ ئەو نمایشە گەورەیەی کە بڕیارە لە فێستیڤاڵی جیهانی “کۆچێلا” پێشکەشی بکات.
بیبەر لە ڕێگەی پلاتفۆرمی “X”چەند بڕگەیەکی ئاهەنگەکەی بڵاوکردەوە کە تێیدا کۆمەڵێک گۆرانی نوێی ئەلبوومەکانی “Swag” و “Swag II”ی ساڵی 2025ـی چڕی، لەوانە گۆرانییەکانی (Speed Demon) و (Walking Away).
یەکێک لە ساتە سەرنجڕاکێشەکانی شەوەکە، پێشکەشکردنی وەشانی ئارامی گۆرانی (Everything Hallelujah) بوو بە یاوەری گیتارژەنەکان.
بیبەر لە کۆتایی ئاهەنگەکەدا دووپاتی کردەوە کە ئەمە تەنها سەرەتایەکە بۆ بەشدارییە سەرەکییەکەی لە فێستیڤاڵی کۆچێلا، کە بڕیارە لە ڕۆژانی 11 و 18ـی نیسانی 2026 بەڕێوەبچێت و تێیدا وەک یەکێک لە ئەستێرە سەرەکییەکانی فێستیڤاڵەکە دەردەکەوێت.

