zagros news agency

‎کەشناسی:بارانی بەخوڕ و تەزرە و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما لە ڕێدایە

2026

کەش/ئەمڕۆ کەش بە گشتی باران بارین دەبێت و ناسەقامگیری کەش بەردەوامی دەبێت بە درێژای ئەمڕۆ  ,سەرەتا ناوچە شاخاوییەکان و ناوچە سنووریەکان و قەزاو ناحیەکانی ناوچە شاخاویەکان و ئیدارەی زاخۆ لەگەڵ بەشێک لە سنووری پارێزگای دهۆک لە کاتەکانی پێش نیوەرۆ باران بارین دەست پێ دەکات شێوازی دابارین بارانی مامناوەند و لێزمە بارانی پچڕ پچڕ و هەورە تریشقە لە هەندێ کاتدا , پاشان کاریگەری ئەم ناسەقامگیریە بۆ بەشەکانی ناوەڕاست و باشووری ڕۆژهەڵاتی هەرێم (سنووری پارێزگای هەولێر بە گشتی ئیدارەی ڕاپەڕین  سنووری پارێزگای سلێمانی و دەشتی شارەزوور و پاشان بۆ سەر سنووری پارێزگای کرکووک و ئیدارەی گەرمیان).هەندێ کات لە کاتی باران بارین جگە لە هەورە تریشقە ئەگەری تەزرە بارین هەیە زیاتر لەو ناوچانەی بەرزیان لە 1000 م زیاترە لە ئاستی رووی دەریا .خێرای با بە بەرزی دەمێنێتەوە و پلەکانی گەرماش چەند پلەیەک نزم دەبێتەوە .

خێراى با / خێرای با دەگاتە  (20-30) کم / کاتژمێر  لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و هەندێ ناوچە  خێرای با زیاتر دەبێت بۆ سەرووی 30کم لە کاتژمێرێکدا.

ئاراستەی با / باکووری ڕۆژهەڵات هەندێ کات لە گۆڕان دەبێت  .

مەوداى بینین / لەنێوان ( 7 – 9 ) کم دەبێت.

پلەکانی گەرما /نزم دەبێتەوە بە چەند پلەیەک.

هەولێر: 19 پلەی سیلیزی

پیرمام: 15 پلەی سیلیزی

سۆران: 17 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 10 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 17 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 19 پلەی سیلیزی

دهۆک: 18 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 19 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 19 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 19 پلەی سیلیزی

سبەى دوو شەممە 13-4-2026

کەش/کەش نیمچە هەور و ناوچە شاخاوییەکان هەوری زیاتر دەبێت .ئەگەری باران بارین لە  ناوچەی جیا جیا بە تایبەت ناوچە شاخاوییەکان لە هەندێ کاتدا  لە کاتەکانی نیوەڕۆ پێشبینی ئەگەری نمە بارانی کەم بۆ سەنتەری پارێزگاکان    پێشبینی باران بە شێوەی بارانی بەهاری و گەواڵە باران دەبێت هەندێ ناوچە کەشەکەی سەقامگیرە .زیادبوونی خێرای با بەردەوامی دەبێت  .

خێراى با / خێرای با دەگاتە  (20-30) کم / کاتژمێر  لە هەندێ کات زیاتر دەبێت و لە هەندێ کات کەمتر دەبێتەوە

ئاراستەی با / باکووری ڕۆژهەڵات  .

مەوداى بینین / لەنێوان ( 7 – 8 ) کم دەبێت.

پلەکانی گەرما / کەمێک نزم دەبێتەوە    .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر: 18 پلەی سیلیزی

پیرمام: 14 پلەی سیلیزی

سۆران: 16 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 9 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 17 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 19 پلەی سیلیزی

دهۆک: 18 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 19 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 18 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 19 پلەی سیلیزی

تێبینی / ناوچەکەمان لە ژێر کاریگەری باران بارین و کەشی ناسەقامگیر دەبێت لووتکەی ناوچە شاخاویە بەرزە سنووریەکان بەفر بارینی دەبێت  .

12-4-2026

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای وۆپن ئەی ئای وەشانی GPT 5.2 بەردەست کرد

یاسین

شاندی دەم پارتی سەردانی دەوڵەت باخچەلی کرد

یاسین

شاخەوان عەبدوڵا: لە پێناو یەکڕیزیی کورد ئامادەی دواخستنی دانیشتنی پەرلەمان بووین

یاسین