ئەمڕۆ هەواڵێکی خۆش درایە هاندەرانی یانەی ڕیاڵ مەدرید،ئەویش گەڕانەوەی کیلیان مباپێ بوو بۆ یەکەی مەشق و ڕاهێنانەکانی یانەکە، و بۆ یاری بەرامبەر بایرن میونخ ئامادەیە،کە لە یاری ڕابردوودا بەهۆی تەقینی سەرەوەی ئەبرۆی یاریزانەکە دووچاری پێکان بوو.
شایەنی باسه دوێنێ مباپێ بەشداری ڕاهێنانەکانی ڕیاڵ مەدریدی نەکرد،ئەمەش دڵڕاوکێیەکی خراپی خستە نێو هاندەرانی یانەکە،بەڵام ئەمڕۆ لەگەڵ گەڕانەوەی بۆ ڕاهێنانەکان دڵخۆشیەکی بێ پایانیدا بە هاندەرانی مێرێنگی.
کیلیان لەم وەرزەدا ناوێکی گەورەترە لەچاو وەرزی ڕابردوو لەڕیاڵ مەدرید و یانەکەش پشتی پێ قاییم دەکات لەزۆربەی کاتەکاندا،کە بۆ یاری بەرامبەر بایرن یاری کردنی مباپێ هیوایەکی گەورەیە بۆ قەڵای سپی.
“سەرکار ڕێبوار”

