zagros news agency

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نێردەی سەرۆک ترەمپ بۆ كاروبارى سووريا دۆخى ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن

ئه‌مڕۆ هه‌ينى 2026/4/17 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە ميانى كارنامه‌كه‌يدا له‌ کۆڕبەندی ديپلۆماسيى ئانتالیا لەگەڵ بەڕێز تۆم باراک، نێردەی تایبەتی سەرۆک ترەمپ بۆ کاروباری سووریا و باڵیۆزی ئەمه‌ریکا لە تورکیا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا، دوایین پێشهاتەکانی دۆخی سووریا و ڕه‌وشى كورديان له‌و وڵاته‌ تاوتوێ كرد، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى پێشهاته‌كانى ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لێکەوتەکانی شەڕ لەسەر ئاسایشی ناوچەکە، بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌.

هه‌ردوولا تيشكيان خسته‌ سه‌ر كاريگه‌ريى شه‌ڕ له‌سه‌ر عێراق و هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها جەختیان لە گرنگیی هەماهەنگی و کارکردنی بەردەوام بۆ چەسپاندنی ئاشتی و پاراستنى ئارامى و سەقامگیری له‌ ناوچه‌كه‌دا كرده‌وه‌.

چه‌ند بابه‌تێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی خوێندنی باڵا داشکاندنێکی دیکە بۆ کرێی خوێندن دەکات

یاسین

کۆبوونەوەیەکی تایبەت لە بارەی هاوئاهەنگی هاوبەش بەڕێوەچوو

دڵشاد

کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە

سەڵاح