zagros news agency

شەپۆڵێکی باران بارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

دەستەی كەشناسیی عێراق رای گەیاند كە لە شەمووی داهاتووەوە كەشوهەوای عێراق بە نزمە پاڵەپەستۆیەكی ئاسمانی هاتوو لە باكوری ئەفریقیا تێكەڵ بە بارستەیەكی ساردی هەوا كاریگەر دەبێت، كەشوهەوایەكی ناجێگری بەهاری بۆ ماوەی چەند رۆژێك دروست دەكات.

بەپێی راپۆرتی دەستەكە، كاریگەریی ئەو نزمە پەستانە لە بەرەبەیانی رۆژی شەموو دروست دەبێت و تا ئێوارەی سێشەمی داهاتوو بەردەوام دەبێت، لەو ماوەیە بارانی سووك و ناوەند ناوچەكانی رۆژئاوای عێراق دەگرێتەوە، بە رۆژ زۆرینەی ناوچەكان دەگرێتەوە، لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكور و هەرێمی كوردستان هەلی بارینی تەرزە هەیە.

هاوكات لە ناوچەكانی ناوەڕاست و رۆژئاوای عێراق بەهۆی هەڵكردنی بایەكی خێرایی ناوەند، خۆڵبارین دروست دەبێت، بەڵام لە بەیانیی سێشەمی داهاتوو ئەو دۆخە بەرەو لاوازی دەچێت، دەستەكە وریایی دا كە لەو ماوەیە لە هەندێك ناوچەی ناوەڕاست و باكور و هەرێم بارانی بەخوڕ دەبارێت و ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە

هەواڵی پەیوەندیدار

ئومێد خۆشناو بۆ زاگرۆس: له‌مانگی ره‌مه‌زان پلانی خۆمان هه‌یه‌ چاودێری بازاره‌كان و كۆنترۆڵی نرخ ده‌كه‌ین

یاسین

چوار وڵاتی ڕۆژئاوایی پڕۆژەبڕیارێکیان دژی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران دایه ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم

یاسین

کەشناسی : لەهەندێ ناوچە تاوە باران و بروسکە دەبێت

سەڵاح