zagros news agency

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 4/20، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە عەدنان دەرجال سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا دۆخی وەرزش لە عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا و جەخت لە پەرەپێدانی هاریکاری و هاوئاهەنگی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال لە بواری وەرزش کرا.

سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق ، ستایشی ڕۆڵی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە بواری پشتیوانیکردنی بزاڤی وەرزشی و وەرزشکاران لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرد کە بووەتە هۆی پێشکەوتن و پێشەنگبوونی یانە وەرزشییەکانی هەرێمی کوردستان و بەدەستهێنانی چەندین دەستکەوتی گرنگی وەرزشی لەسەر ئاستی عێراق و نێودەوڵەتی بە گشتی.

سەرۆکی حکومەت دەستخۆشی لە ڕۆڵی کارای سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق کرد لە پێشخستنی بزاڤی وەرزشی لە عێراق و هەموو پشتیوانییەکی بۆ دووپات کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

هەولێر …بەڕێوەچوونی سێیەمین کۆنفڕانسی زانستی پزیشکانی ددان

سەڵاح

جموجۆڵی بازرگانی لە دەروازەی حاجی ئۆمەران لە مانگی ڕەمەزاندا زیادی كردووە

دڵشاد

بەریتانیا لەسەر ناردنی پەنابەران بۆ روەندا سوورە

سەڵاح