zagros news agency

باران بارین بەردەوام دەبێت

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند ، پێشبینی باران بارین لە ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران وناوچە شاخاویەکانی پارێزگای دهۆک بە شێوەی نمە باران و گەواڵە بارانی بەهاری دەکرێت.

ئەمڕۆ شەممە 25-04-2026
کەش / بە گشتی ئاسمان لە نێوان نیمچە هەورو هەوری تەواو دەبێت، لەهەندێک کات و شوێن پێشبینی باران بارین لە ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران وناوچە شاخاویەکانی پارێزگای دهۆک بە شێوەی نمە باران و گەواڵە بارانی بەهاری دەکرێت.
خێراى با / لەسەرخۆ- مامناوەند (10 – 20) کم/ک
ئاراستەی با / گۆراو دەبێت.
مەوداى بینین / لەنێوان ( 8 – 9 ) کم.
پلەکانی گەرما / کەمێک بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 25 پلەی سیلیزی
پیرمام: 23 پلەی سیلیزی
سۆران: 20 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 16 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 25 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 26 پلەی سیلیزی
دهۆک: 26 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 26 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 27 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 29 پلەی سیلیزی

سبەی یەک شەممە 26-04-2026
کەش/ کەشی ناوچەکەمان بە گشتی لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، بە درێژایی رۆژ لە کات و شوێنی جیا جیادا پێشبینی نمە باران و بارانی مام ناوەند بەشێوەی گەواڵە بارانی بەهاری و هەورە تریشقە دەکرێت، لە ناوچەکانی ئیدارەی ڕاپەڕین و ئیدارەی سۆران و ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای هەولێرو سەنتەری شار و دەوروبەری وە هەروەها لە سنوری پارێزگای سلێمانی و پارێزگای دهۆک و پارێزگای کەرکوک دەوروبەری و لە گەرمیان و بە تایبەتی کەلار و کفری.
خێراى با / لەسەرخۆ- مامناوەند (15 – 25) کم/ک
ئاراستەی با / گۆراو دەبێت.
مەوداى بینین / لەنێوان ( 8 – 9 ) کم.
پلەکانی گەرما / نزم دەبێتەوە بە (2 – 3 ) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 22 پلەی سیلیزی
پیرمام: 20 پلەی سیلیزی
سۆران: 18 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 14 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 21 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 22 پلەی سیلیزی
دهۆک: 20 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 20 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 23 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 27 پلەی سیلیزی

25 – 04 – 2026

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاسۆیەکی ڕوون بۆ بەرهەمهێنانی فیلمی “Scream 8″هەیە

ART

یانەی ئەی سی میلان ڕاهێنەرە نوێکەی ئاشکرا کرد

یاسین

پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان

سەڵاح