zagros news agency

سێ وێستگەی نوێی کارەبا لە سنووری هەولێر دادەمەزرێندرێن

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سێ وێستگەی نوێی 132 کەی ڤی کارەبا لە سنووری پارێزگای هەولێر بە گوژمەی نزیکەی 100 ملیار دینار دادەمەزرێندرێن.

ڕۆژی یەکشەممە 26ـی نیسان، کەمال محمد ساڵح، وەزیری کارەبا بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەک لە بەرپرسە ئیدارییەکانی هەولێر کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە سەرۆکی شارەوانی و بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵ و بەرپرسانی وەزارەتی کارەبا و پارێزگار و یەکە ئیدارییەکان ئامادەبوون، بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی سێ وێستگەی نوێی 132کەی ڤی کارەبا کرا، کە بڕیارە لە ناوچەکانی (تیمار، شەمامک و هەشتی حەسارۆک) دابنرێن.

وەزیری کارەبا جەختی لەسەر جێبەجێکردنی ئەو ژمارە زۆرەی پرۆژە کردەوە کە لەسەردەمی کابینەی نۆیەم لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان جێبەجێ کراوە.

وەزارەتی کارەبا ئاماژەوەی بەوەش کردووە، دانانی ئەم سێ وێستگەیە بە گوژمەی نزیکەی 100 ملیار دینار لە چوارچێوەی ئەوهەوڵانە دێت کە بۆ بونیاتنانی ژێرخانی کارەبا و فراوانبوونی شار و زۆربوونی پێداویستییەکان و پڕۆژەی ڕووناکی لە شاری هەولێر و دەوروبەری گرنگە.

پارێزگاری هەولێر بڕیاری جێبەجێکردنی ئەو سێ وێستگەیەی بە گرنگ وەسف کرد و ئامادەیی یەکە ئیدارییەکانی پارێزگای هەولێری دەربڕی کە وەکو یەک تیم بۆ سەرکەوتنی هەر سێ پڕۆژە کار دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

چامپیۆنزلیگ.. پاڵەوانی وەرزی ڕابردوو یەکەم سەرکەوتنی بەدەستهێنا

یاسین

کەشناسی: پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە

سەڵاح

ئامانج هه‌ركی: تاوانی هەڵەبجە برینێکی سارێژنەکراوە

دڵشاد