zagros news agency

نرخی پلیتێکی مۆندیال 2 ملیۆن دۆلاری تێپەڕاند

 

لەسەروبەندی دەنگۆکانی مۆندیالی 2026،ڕۆژانە کۆمەڵێک بابەتی سەیر و نوێ دەکەنە نێو میدیاکان و ئەمجارەش بابەتی بلیتی مۆندیالە،کە نرخی بلیتی یاری کۆتایی مۆندیالەکە گەیشتۆتە نرخێکی خەیاڵی و هەرایەکی گەورەی دروست کردوە لەسەرانسەری جیهانەوە.

نوێترین نرخی بلیتی یاری کۆتایی مۆندیالی 2026 گەیشتۆتە 2٫3 ملیۆن دۆلار،کە ئەم نرخە بۆتە جێگای باسی میدیاکان و لەهەموو لایەکەوە فیفا ڕەخنەباران دەکرێت،تاکو ئێستاش فیفا خۆی بێدەنگ کردوە لەم باسە و هیچ لێدوانێکیان نەداوە دەربارەی ئەمە.

هۆکاری ئەم نرخە دەگەڕێتەوە بۆ خاوەنداریەتی بلیتەکە،چونکە پێشتر فیفا فرۆشتووێتیە کەسێک و ئەویش بەڕێگەپێدانی سایتی فیفا بلیتەکەی بەم نرخە نمایش کردوە،کە ئەمە بۆ یەکەمین جارە لەمێژوودا بلیتێکی یاری تۆپی پێ بەم بڕە پارەیە نمایش بکرێت.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری دەرەوەی تورکیا: ئیسرائیل ناوەستێت و دەچێتە نێو لوبنانەوە

سەڵاح

‎د.محەمەد خورشید بۆ زاگرۆس: له‌16ی ئابدا هەڵەبجە هەمیشە لەپێش چاوی سەرکردایەتی پارتی بووە بۆ خزمەتکردن و ئاوەدانکردنەوەی

گوران

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له‌ يه‌كێتيى زانايان ده‌كات

سەڵاح