zagros news agency

وەزیری تەندروستی : تەواوی نەخۆشخانەکانمان ئامادەیە بۆ وەرگرتنی بریندارانی ئەو ڕوداوەی شاری کەرکوک

 

(د. سامان بەرزنجی) وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تەواوی نەخۆشخانەکانمان ئامادەیە بۆ وەرگرتنی بریندارانی ئەو ڕوداووەی شاری کەرکوک و ئەنجامدانی نەشتەرگەریەکان و ئامادەیی بۆ ناردنی تیمەکانی تەندروستی فریاگوزاری و دابینکردنی خوێن و دەرمان و پێداویستی پزیشکی و هەر پێویستیەک.
وەزیری تەندروستی راشیگەیاند ، وێڕای سەرەخۆشیمان بۆ گیان لەدەستدانی ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری کەرکوک، هیوای سەلامەتی و چاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین.

وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کورستان
26 نیسان 2026

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی زیو لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆوە بینی

سەڵاح

زیقار… پێنج كه‌س به‌ تای خوێنبه‌ربوون مردوون و 31 حاڵه‌تی دیكه‌ش تۆمار كراون

سەڵاح

دامەزراندنی بەگرێبەست لە هەڵەبجە ڕاگەیەندرا

یاسین