zagros news agency

وەزارەتی پێشمەرگە ڕوونکردنەوە لەسەر هاوکارییە سەربازییەکانی ئەمەریکا دەدات

 

چەند ڕۆژێکە دەنگۆی ئەوە بڵاودەکرێتەوە کە گوایا هاوکارییەکانی ئەمەریکا بۆ پێشمەرگە ڕاگیراون. ئەم دەنگۆیانە بێ بنەمان و پرۆسەی پاڵپشتییەکان بەپێی ئەو لێکتێگەیشتنە هاوبەشەی لە نێوان وەزارەتی جەنگی ئەمەریکا و وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامە کە لە پێناو سەرخستنی پرۆسەی چاکسازی و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە واژۆ کراوە.
تەنیا هاوکارییەکانی شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش وەستاون، ئەویش بەهۆی سنووداربوون و کەمبوونەوەی چالاکییەکانی تیرۆریستانی داعش.

هاوکارییە دارایی و لۆجیستییەکانی ئەمەریکا، کە بەپێی خشتەیەکی کاتیی دیاریکراو، ڕێکخراون، دوا کاتی کۆتاییهاتنی ئەم لێکتێگەیشتنە، مانگی نۆی ساڵی 2026ە. چاوەڕوانیش دەکرێت لە ماوەی ئایندەدا، گفتوگۆکردن بۆ واژۆکردنی لێکتێگەیشتنێکی نوێ لە نێوان هەردوولادا بێتە ئاراوە.

وەزارەتی پێشمەرگە
2026/5/3

هەواڵی پەیوەندیدار

دەزگای روانگە رێوڕەسمی کۆتایی بۆ پڕۆژەی (کوردستان کراوەیە بۆ کارسازان)ی ئەنجامدا.

دڵشاد

چاودێرێکی سیاسی: هێزی پێشمەرگە لەگەڵ شۆڕشەکانی کوردستان لە 100 ساڵی ڕابردوودا دژی توندوتیژی جەنگاوە

دڵشاد

دوو هێرشی درۆنی لە ئیدلب کوژراوی لێکەوتەوە

سەڵاح