zagros news agency

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا داوای کردنەوەی گەرووی هورمز دەکات

یوهان وادەفوول، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، ڕۆژی یەکشەممە ٣ی ئایار، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی، عەباس عێراقچی، داوای کرد ئێران گەرووی هورمز بکاتەوە و لە بەرنامەی چەکە ناوکییەکانی دەست هەڵگرێت. ناوبراو ئەم بابەتەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسدا بڵاو کردەوە.
وادەفوول لە پەیامەکەیدا نووسی: «من جەختم لەوە کردەوە ئەڵمانیا پشتگیری لە چارەسەرێکی گفتوگۆئامێز دەکات.» هەروەها گوتی: «وەک هاوپەیمانێکی نزیکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئامانجێکی هاوبەشمان هەیە؛ دەبێت ئێران بە تەواوی و بە شێوەیەکی سەلمێنراو دەست لە چەکی ناوکی هەڵگرێت و دەستبەجێ گەرووی هورمز بکاتەوە؛ هەروەک چۆن مارکۆ ڕووبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکایی داوای کردووە.»

هەواڵی پەیوەندیدار

‏YouTube فلتەرێکی نوێی گەڕان بەهێزی AI تاقی دەکات

Mahmood

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

فەڕەنسا جەخت لەسەر پێویستیی چەکداماڵینی دەستبەجێی حەماس دەکاتەوە

سەڵاح